موراد قةرةيلان: ئه‌گه‌ری دوباره‌بونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵکوژییه‌کان له ئارادایه

كوردستانيوز
سه‌رۆکایه‌تیی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی که‌جه‌که لێدوانێکی بۆ ڕای گشتیی بڵاو کرده‌وه‌و، تێیدا به ڕێزلێنان له قوربانیانی کۆمه‌ڵکوژی هه‌ڵه‌بجه، ده‌نووسێ: بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر کاره‌ساتی نوێی هاوشێوه‌ی هه‌ڵه‌بجه پێک نه‌یه‌ن، ئێمه خه‌باتی خۆمان له پێناو یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دێموکراتیک‌دا به‌گوڕتر ده‌که‌ین و، تێکۆشانی ئازادی به هێزتر ده‌که‌ین. که‌جه‌که ڕایگه‌یاند کۆمه‌ڵکوژیی هه‌ڵه‌بجه له دوایین چاره‌کی سه‌ده‌ی 20دا، دوای هێرۆشیما، گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵکوژییه و ووتی: گه‌لی کورد له مێژوودا ڕووبه‌ڕووی گه‌لێک کۆمه‌ڵکوژی بۆته‌وه. ئێمه تاوانبارانی ئه‌و کاره‌ساته دژه‌مرۆڤایه‌تیه، که وه‌کوو کۆمه‌ڵکوژیی قبووڵ ده‌کرێ، به هه‌موو هه‌ست و کینه‌ی شۆڕشگێڕی و ووڵاتپارێزی خۆمانه‌وه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین.






