یانکۆڤیچ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئۆکرایین سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا


PNA
سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار، دوای ژماردنی 98له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان رایگه‌یاند، "ڤیکتۆر یانکۆڤیچ" به 48.5له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه.
"یولیا تیموشێنکۆ" سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای ئۆکرایین و رکابه‌ری سه‌ره‌کیی یانکۆڤیچ، 45.9له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه. به پێی هه‌واڵێکی رادیۆ "DW"ی ئه‌ڵمانی، له خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی ئۆکرایین، 70له‌سه‌دی خه‌ڵک به‌شداریان کردبوو. به پێی راپۆرتی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان، تانیا که‌متر له 4له‌سه‌د، ده‌نگی دژیان به هه‌ردوو کاندیده‌که داوه.
PNA- سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار، دوای ژماردنی 98له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان رایگه‌یاند، "ڤیکتۆر یانکۆڤیچ" به 48.5له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه. "یولیا تیموشێنکۆ" سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای ئۆکرایین و رکابه‌ری سه‌ره‌کیی یانکۆڤیچ، 45.9له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه. به پێی هه‌واڵێکی رادیۆ "DW"ی ئه‌ڵمانی، له خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی ئۆکرایین، 70له‌سه‌دی خه‌ڵک به‌شداریان کردبوو. به پێی راپۆرتی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان، تانیا که‌متر له 4له‌سه‌د، ده‌نگی دژیان به هه‌ردوو کاندیده‌که داوه. رێکخراوی ئه‌منی و هاوکاریی ئه‌وروپاش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی پشت‌ڕاست کردۆته‌وه، هه‌رچه‌نده تاکو ئێستا تیمۆشینکۆ دانی به شکسته‌که‌ی نه‌هێناوه. له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشووی سه‌رۆک کۆماری ئۆکرایین، یه‌که‌م جار یانکۆڤیچ وه‌ک سه‌رکه‌وتووی هه‌ڵبژاردنه‌کان راگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام دواتر له لایه‌ن "ڤیکتۆر یوشچێنکۆ" رکابه‌ره‌که‌ی به ساخته‌کاری تۆمه‌تبار کرا و دوای خۆپێشاندانی خه‌ڵک که به "شۆڕشی پرته‌قاڵی" ناسرا، له‌سه‌ر کار لادرا و یوشچێنکۆ وه‌ک سه‌رۆک کۆمار دیاری کرا.